كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یوتیوب ئەپڵیكەیشنێكی لە شێوەی تیك تۆك پەخش دەكات


كەناڵی ڤیدیۆیی یوتیوب بە شێوەیەكی ئەزموونی، ئەپڵیكەیشنێكی نوێی هاوشێوەی تیك تۆك لە هیندستان پەخش كرد.


كۆمپانیای یوتیوب ڕایگەیاندووە لە دوێنێ دووشەممەوە ئەپێكی تازەیان بەناوی یوتیوب شۆرت بڵاو كردووەتەوە، تایبەتمەندییەكەی بریتیە لە بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی كورت.


یوتیوب ئاماژەی بەوە داوە كە ئەم ئەپە تازەیە گرتەی كورتی 15 چركەیی بڵاو دەكاتەوە، سەرەتا تەنها لە وڵاتی هیندستان چالاك دەبێت، دوای چەند مانگێك لە هەموو جیهان چالاك دەكرێ.


كریس جاف بەرێوەبەری بەرهەمەكانی یوتیوب دەڵێ "یوتیوب شۆرت" تاقیكردنەوەیەكی تازەیە لە بواری گرتەی ڤیدیۆیی كورتدا، ئەو ئەپە دەبێتە سەكۆیەكی گرنگ بۆ ئەو داهێنەرانەی دەتوانن لە ڕێگەی ئامێرە زیرەكەكانیان گرتەی ڤیدیۆیی كورت تۆمار بكەن.