لە عێراق 80 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە عێراق 80 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 4 هەزار و 224 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 15/9/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 4 هەزار و 224 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 4 هەزار و 214 کەسیش چاکبوونەتەوە، 80 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 298 هەزار و 702 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 233 هەزار و 346 کەس چاکبوونەتەوە و 8 هەزار و 166 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.