سپۆتنیک: بۆمبێک لە بەغدا بە کاروانێکی دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و بەریتانیا تەقییەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سپۆتنیک: بۆمبێک لە بەغدا بە کاروانێکی دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و بەریتانیا تەقییەوە

تەقینەوەیەک لە بەغدای پایتەختی عێراق رووی دا و ئاژانسێکی هەواڵیش باس لەوە دەکات، کە تەقینەوەکە کاروانێکی دیپلۆماتکارانی ئەمریکی و بەریتانی کردووەتە ئامانج.

ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 15-9-2020، بۆمبێکی چێندراو لە نزیک دەروازەیەکی ناوچەی سەووزی بەغدا لە نزیک رێگای فڕۆکەخانەی بەغدا، تەقیوەتەوە.

ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە بۆمبەکە لە نزیک مزگەوتی (ئوم تەبوڵ) لەنێوان ناوچەکانی یەرموک و بەیاع تەقیوەتەوە.

هەروەک ئاژانسە رووسییەکە بڵاوی کردووەتەوە، بۆمبەکە کاروانێکی دیپلۆماتکارانی ئەمریکی و بەریتانی کردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان نەزانراوە.