هێزێکی گەورە ناوچەی سەوزی بەغدا گەمارۆ دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هێزێکی گەورە ناوچەی سەوزی بەغدا گەمارۆ دەدات

هێزێکی سەربازیی گەورە گەمارۆی ناوچەی سەوزی بەغدا دەدات و لێکۆڵینەوە لە چەند تەقینەوەیەک دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 15-9-2020، دوو مووشەک ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کران و دواتر دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستران.

بەپێی هەواڵێکی (سۆمەرییە نیوز)، هێزێکی ئەمنیی گەورە لە ناوچەی قادسییە لە بەغدا، گەمارۆی ناوچەی سەوزی داوە و تیمە تایبەتەکانیش لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکان دەکەن.

ناوچەی سەوز، ناوچەیەکی فراوانی بەغدای پایتەختی عێراقە و کەوتووەتە بەری رۆژئاوای رووباری دیجلە. زۆرینەی باڵوێزخانەی وڵاتان و دامودەزگا گرنگ و هەستیارەکانی عێراق، لەو ناوچەیە دان و هێزێکی گەورەی سەربازی، پاراستنی ناوچەکەی لە ئەستۆیە.