كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەندەنووسیا بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هانا بۆ مافیاکان دەبات

حکوومەتی ئەندەنووسیا بۆ رێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، هانا بۆ مافیاکان دەبات.

میدیاکانی ئەندەنووسیا بڵاویان کردووەتەوە، کە جاتوت پرامۆنۆ، جێگری فەرماندەی پۆلیسی ئەندەنووسیا پلانێکی ئامادە کردووە و داویەتییە پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی.

پلانەکەی جێگری فەرماندەی پۆلیسی ئەندەنووسیا بریتییە لە راسپاردنی سەرۆکی مافیاکان بە ناچارکردنی خەڵک بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزی لە کۆرۆنا.

ئەو فەرماندەیەی پۆلیسی ئەندەنووسیا ئاماژەی ەبوە کردووە، کە ئەوان نایانەوێ ئەندامانی مافیاکان، کە دەستیان بەسەر بازاڕ و گەراجەکانی شارەکاندا گرتووە، وەک پۆلیس دابمەزرێنن، بەڵام دەتوانن لەگەڵ سەرۆکی مافیاکان رێک بکەون بۆ بڵاوکردنەوەی ئەندامانی ئەو باندە مافیایانە، بە مەبەستی سەپاندنی جێبەجێکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکان لە کۆرۆنا بەسەر هاووڵاتییان.

تا ئێستا 221 هەزار و 523 کەس لە ئەندەنووسیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەشت هەزار و 841 کەس گیانیان لەدەست داوە.