له‌ ڕووسیا 150 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا 150 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا


لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 18 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 15/9/2020، لە ڕووسیا پێنج ھەزار و 529 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 73 ھەزار 849 کەس. ‌

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ڕووسیا، پێنج ھەزار و 509 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 150 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 18 ھەزار و 785 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 884 ھەزار و 305 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.