وێنه‌یه‌كی كۆنی زیاد ئه‌سعه‌د و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وێنه‌یه‌كی كۆنی زیاد ئه‌سعه‌د و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

 

وێنه‌یه‌كی كۆنی زیاد ئه‌سعه‌د و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا و قادر ئه‌سعه‌د، هونه‌رمه‌ندانی كورد، ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، مێژووی تۆماركردنی وێنه‌كه‌ بۆ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌ وێنه‌كه‌دا زیاد ئه‌سعه‌د و قادر ئه‌سعه‌د و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا ده‌رده‌كه‌ون، وێنه‌كه‌ له‌ سوید له‌ ساڵانی ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو تۆمار كراوه‌، كه‌ ئه‌وكات زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا هیچ ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو نه‌كردبووه‌‌وه‌.

ئه‌و سێ هونه‌رمه‌نده‌ خه‌ڵكی هه‌ولێرن و یه‌كێكن له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ئه‌زموون و به‌ناوبانگه‌كان، زیاد ئه‌سعه‌د و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا ساڵانێكی زۆره‌ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌رییان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.