كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. حکوومەتی ئیسرائیل ئایەتی قورئان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە

ئیمارات و ئیسرائیل رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان واژۆ دەکەن

وەک پاڵپشتییەک بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئایەتی قورئان (کتێبی پیرۆزی مسوڵمانان) بڵاو دەکاتەوە.

پەیجی (ئیسرائیل بە عەرەبی دەدوێت) لە (فەیسبووک)، کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلە، چەند ئایەتێکی تایبەت بە پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئاینی بڵاو کردووەتەوە، وەک ئاماژەیەک و پاڵپشتییەک بۆ رێککەوتنی ئەو وڵاتە و ئیمارات.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 15-9-2020، لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا و بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە، عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئسرائیل، رێککەوتنەکە واژۆ بکەن.

لە رۆژی 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد بن زایدی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات و راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، رێککەوتن.

دواتر لە رۆژی 12-9-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دوای ئیمارات، بەحرێن پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە.