کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15/9/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه‌ 16/9/2020، له‌ هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌ردوو پارێزگادا ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌گه‌رى كه‌مێك بارانبارین هه‌یه‌، له‌ دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.