ترەمپ بە توندی هەڕەشە لە ئێران دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترەمپ بە توندی هەڕەشە لە ئێران دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاردانەوە بەو ڕاپۆرتانەی لەبارەی ئەگەری تیرۆری باڵوێزەکەیان لە ئەفریقای باشوور بڵاو بووەتەوە، ڕای گەیاند هەر هێرشێکی ئێران لەدژی ئێمە، بە هێرشێکی هەزار بەرامبەر وەڵامی دەدرێتەوە.

لەمبارەوە سەرۆکی ئەمریکا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویە: "بەپێی ڕاپۆرتەکان لەوانەیە ئێران بۆ تیرۆر یان هێرشێکی دیکە لەدژی ئەمریکا بیهەوێ تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی بکاتەوە".

لە بەرانبەردا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی ڕەت کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی میدیا ئێرانییەکان، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ئێران پابەندیی خۆی بە بنەما دیپلۆماسییەکانی جیهان سەلماندووە.

سەعید خەتیبزادە رەتی کردووەتەوە وڵاتەکەی هەوڵی تیرۆرکردنی لانە مارکس بدات و رای گەیاندووە، ئەوە ئەمریکایە بنەماکانی دیپلۆماسیەتی ژێر پێ خستووە و لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کشاوەتەوە و دەیان تیرۆر و دەستوەردانی سەربازی لە وڵاتان، کردووە.

چەند ڕۆژ پێشتر ڕۆژنامەی (پۆلیۆتیکۆ)ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی ئەمریکا چەندین ڕاپۆرت و زانیارییان بەدەست گەیشتووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتەمای تیرۆری "لانا مارکس" باڵوێزی ئەمریکایە لە ئەفریقای باشوور.

بەپێی هەمان سەرچاوە گوایە ئێران ئەو پلانەی لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی داناوە و هەروەک ڕۆژنامەکە نووسیویە باڵوێزخانەی ئێران لە "پرتوریا" لەو هەوڵەدا دەستی هەیە.

بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کەلە بەهاری ساڵی ڕابردووەوە ئاگاداری هەوڵەکانی ئێران بۆ تیرۆری لانا مارکس هەن.