پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی مووچەوە بانگەشەیەكی رێبوار كەریمی پەرلەمانتار بەدرۆ دەخاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی مووچەوە بانگەشەیەكی رێبوار كەریمی پەرلەمانتار بەدرۆ دەخاتەوە

”ئێمە نانی تاڵ دەخۆین و داوای مووچە لە كەس ناكەین لە حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دەكەین“

لەبارەی بانگەشەیەكی ”دوور لە ڕاستی“ی ڕێبوار كەریم، پەرلەمانتاری سەر بە بەرهەم ساڵح كە ماوەیەكە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی دەستەی پەرلەمانتارە كوردە عێراقچییەكان، پڕۆژەیاسایەكی بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بۆ سەر عێراق پێشكەش كردووە، پارێزگاری هەڵەبجە هاتە دەنگ و بانگەشەكەی بەدرۆ خستەوە.

ڕێبوار كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری سەر بە بەرهەم ساڵح بانگەشەی ئەوەی كردبوو كە پارێزگاری سلێمانی و ھەڵەبجە خاڵی سەرەکی داواکارییان له مستەفا ‌كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوە بووە کە مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانیان ڕاستەوخۆ لە بەغدادەوە بدرێت.

لە بەرامبەردا ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ٩ی ٢٠٢٠، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ قسەكانی ڕێبوار كەریمی بەدرۆ خستەوە و ڕای گەیاند: ”موتله‌قه‌ن ئەم قسەیە دووره‌ له ‌ڕاستیه‌وه. ئه‌سڵی نییه‌ ئێمه‌ داوای مووچه‌ بكه‌ین له‌ به‌غداوە،‌ ئێمه‌ نانی تاڵ ده‌خۆین و داوای مووچه‌ له‌ كه‌س ناكه‌ین له ‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ین“.

ڕوونیشی كردۆتەوە كە ئەوان لە یاداشتەكەیاندا داوای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجهیان كردووه‌، داوای بودجەیان بۆ شارەكە كردووە. دەشڵێت: ”عێراقی نوێ له‌سه‌ر ئه‌م دێڕه‌ دروست ده‌بێت، له ‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڕیار ده‌دات كه‌ ده‌بێت عێراق بڕوخێت و نیزامی سه‌دام بگۆڕدرێت، چونكه‌ خاوه‌نی چه‌كی كۆكوژه‌، چه‌كی كۆكوژیش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سەر ئاشتیی ناوچه‌كه‌ و سه‌لامه‌تیی ناوچه‌كه‌. عێراق له‌ 9/4/2003 وه‌ ڕووخاوه‌ تا ئه‌مڕۆی 15/9/2020 كه‌ یه‌ك پارچه‌ چه‌كی كۆكوژ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، تاكه‌ به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بدات كه‌ عێراق بڕوخێنێت، ئه‌و چه‌كه‌ كۆكوژه‌یه‌ كه‌ له ‌هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌كاری هێناوه‌، بۆیه‌ (مالیكی، جەعفەری، عه‌بادی و كازمی) هه‌موویان قه‌رزاری هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ن. 16/3/1988 تراژیدیا و كاره‌ساتی سه‌ده‌ی بیست له ‌هه‌ڵه‌بجه‌دایه‌، ئێمه‌ گوتومانه‌ ده‌بێت قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بده‌یته‌وه‌".

لەبارەی ئەوەی كە ئاخۆ فەرمانبەرانی هەڵەبجە دەیانەوێت مووچەكانیان لە بەغداوە بدرێت؟ پارێزگاری هەڵەبجە بۆ بەشی كوردیی (دەنگی ئەمریكا)ی دووپاتی كردۆتەوە: ”من پێم وانییه‌ خه‌ڵكی هەڵەبجە داوای ئه‌وه‌ بكه‌ن، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ پارێزگایه‌كه‌ 130 هه‌زار كه‌سین له‌ مه‌ركه‌زی قه‌زا و چوار ناحیه‌ پێكهاتووه‌، ئێمه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانمان هه‌یه‌ و قه‌واره‌یه‌كی خۆیه‌تی، ئه‌م حكوومه‌تی هه‌رێمه‌ ده‌بێت شه‌ڕی بودجه‌ و مووچه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقی بكات. له‌ رومادی و سامه‌ڕا نه‌وت نییه‌ و له‌ نه‌جه‌ف نه‌وت نییه‌ كه‌چی مووچه‌ی ئه‌وان ده‌درێت، ئه‌ی بۆ نه‌وتیان به‌ستووه‌ به‌ ئێمه‌وه‌".