هەڵمەتی چاندنی نەمام و گوڵ لە پارک و شەقامەکانی هەولێر دەستی پێ كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەڵمەتی چاندنی نەمام و گوڵ لە پارک و شەقامەکانی هەولێر دەستی پێ كرد

گوتەبێژی سەرۆکایتیی شارەوانیی هەولێر ئاشکرای کرد بە مەبەستی جوانكردنی سیمای شار و زیاتر بایەخدان بە ڕێژەی سەوزایی لەنێو شاری هەولێر، هەڵمەتێكی چاندنی گوڵ و نەمام دەستی پێ كردووە.

سیامەند كەریم گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لەڕێگەی تیمێكی فراوانی بەڕێوبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان بۆ زیاتر بایەخدان بە ڕێژەی سەوزایی و جوانتركردنی پایتەخت دەستی کردووە بە هەڵمەتێكی چاندنی گوڵ و نەمام".

گوتیشی: "هەڵمەتەكە سەرەتا لە چوارڕێیانی "سافی"یەوە دەستی پێ كردووە و سەرجەم شەقامەكان دەگرێتەوە و سەرجەم گوڵەكانیش لە نەمامگەكانی خۆمان بەرهەم هێنراون.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕاشیی گەیاند: "بۆ زیاتر جوانتركردنی سیمای پارك، لەلایەن تیمەكانی فەرمانگەی پاركی "سامی عەبدولڕەحمان"وە دەست بە چاندنی گوڵی گوڵدانە گەورەكانی پاركەکە و تەلقیمكردنی پارك و ڕێكخستنی دار و نەمامەكانی نێو پاركەكە کراوە."