بەغدا.. باڵوێزخانەی ئەمریکا بە مووشەک کرایە ئامانج و چەند تەقینەوەیەک روویان دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەغدا.. باڵوێزخانەی ئەمریکا بە مووشەک کرایە ئامانج و چەند تەقینەوەیەک روویان دا

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق بە مووشەک کرایە ئامانج و چەند تەقینەوەیەک رووی دا.

ئەمڕۆ سێشەممە 15-9-2020، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کاتژمێر 1ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو مووشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا، کەوتوونەتە خوارەوە.

میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، کە مووشەکەکان ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا کراون و دوای کەوتنە خوارەوەشیان، چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری باڵوێزخانەکە، روویان داوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوە کردووە، کە مووشەکەکان لە ناوچەی عەلی ساڵح لە بەغد ئاراستەی ناوچەی سەوز کراون و هیچ زیانێکی مرۆییان لێنەکەوتووەتەوە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای تیرۆریستی، تائیفی و توندڕەو لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە.

ئەو گرووپ و میلیشیایانە بەردەوام کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.