سەبارەت بە هەڵدانەوەی گۆڕی ئەو کەسانەی کە بە هۆی کۆرۆناوە مردوون ڕوونکردنەوە دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەبارەت بە هەڵدانەوەی گۆڕی ئەو کەسانەی کە بە هۆی کۆرۆناوە مردوون ڕوونکردنەوە دەدرێ

 

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگۆی ھەڵدانەوەی گۆڕی ئەو کەسانەی کە بەپەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست دااوە ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێ  کارێکی مەترسیدارە.

د.خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی بە (باسنیوزڕاگەیاند: "ئەو کەسانەی بە پەتای  کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە گۆڕستانی تایبەت و بەڕێوشوێنی تایبەت و ڕەچاوکردنی ڕێنوێنی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بە خاک سپێردراون بۆیە دەرھێنانەوەی تەرمەکانیان و گواستنەوەیان بۆ گۆڕستانێکی دیکە ھەڵەیە و مەترسیدارە و دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و تووشبوونی ئەو کەسانەی کە کارەکە دەکەن".

لەبارەی ئەوەی کە ئاخۆ ھاوشێوەی ھەندێک شاری عێراق کە گۆڕی کەسانی کۆچکردوو بە پەتای کۆرۆنا دەرھێندراوەتەوە و لەگۆڕستانێکی دیکە بە خاک سپێردراوە حاڵەتی وا لە هەرێمی کوردستان هەبووە؟؟ ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی گوتی: ”ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ھەیە تەنیا دەنگۆیە و پشتڕاست نەکراوە و بەفەرمی ئێمەی لێ ئاگادار نەکراوەتەوە".

د.خاڵس قادر داوای لە ھاووڵاتیانیش کرد کە خۆیان لەو کارە بەدوور بگرن چونکە“کارێکی نایاسایی و ناتەندروستە بە پێچەوانەوە لەڕێگەی لایەنی پەیوەندیدارەوە ڕێوشوێنی یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر“.