وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی چین رایگەیاند توێژینەوەیەکیان له‌سه‌ر 100 كه‌س کردووە، كه پێشتر ڕێنمایی كراون ڕۆژانه به به‌رده‌وامی سیر، لیمۆ و ترش بخۆن، لە ئەنجامدا ده‌ركه‌وت له نێوان ئه‌و 100 كه‌سه‌دا، ته‌نها یه‌ك كه‌س تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
هەروەها لەسه‌ر 100 كه‌سی دیکە توێژینه‌وه‌یەکیان كردووە، كه ڕۆژانه سیر و لیمۆ و ترشیان نه‌خواردووه، له ناویاندا 42 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، بۆیه ڕێنمایی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه و جیهانی كردووە، ڕۆژانه ترش، لیمۆ و سیر بخۆن، چونكه مادە خۆراكییەكانی ناویان دژی ڤایرۆسه‌كه‌ن.
ئەمەش لە كاتێكدایە ماوەی زیاتر لە هەشت مانگە جیهان بە دوای پێكوتەیەكی دژە ڤایرۆسەكەدا دەگەڕێت و تا ئێستا هیچ لایەك نەگەیشتوونەتە ئەنجامی كۆتایی راگەیاندنی پێكوتەیەكی سەرتاسەری بۆ پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.