وڵاتی ئیمارات دەستی بە بەكارهێنانی پێكوتەی دژە كۆرۆنا كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وڵاتی ئیمارات دەستی بە بەكارهێنانی پێكوتەی دژە كۆرۆنا كرد


ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی كۆمەڵایەتیی ئیمارات دەستپێكردنی بەكارهێنانی پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند.


تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) لە زاری عەبدورەحمان عوێس وەزیری تەندروستیی ئیماراتی گواستەوە كە ڕێگەیان داوە بە بەكارهێنانی پێكوتەی دژە كۆرۆنا لەلایەن كارمەندانی تەندروستییەوە، چونكە ئەوان لە هەموو پێكهاتەكانی تر زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە پەتاكە هەیە.


وەزیری تەندروستیی وڵاتە عەرەبییەكە ئاماژەی بەوە داوە كە لە قۆناغی ئێستادا تەنها ڕێگە دراوە بە بەكارهێنانی پێكوتەكە لەلایەن ئەو كارمەندانەی تەندروستییەوە كە لە هێڵی یەكەمی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنادان.


ئەوەشی دووپات كردووەتەوە كە ئەم پێكوتەیەی بەكاری دێنن، بە تەواوی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و یاساكانی خۆپاراستندا یەك دەگرێتەوە.


عەبدورەحمان عوێس ئاماژەی بەوە داوە كە پێكوتەكە لە قۆناغەكانی كۆتایی قۆناغی سێیەمی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكاندا، بە تەواوی ئەرێنی دەرچووە و وەڵامدانەوەی خێرای هەبووە لە بەرانبەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا.