كەناڵێكی ئەمریكی فیلمێكی ورووژێنەری منداڵان بەرهەم دێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كەناڵێكی ئەمریكی فیلمێكی ورووژێنەری منداڵان بەرهەم دێنێت

هەڵمەتێكی ناڕەزایی گەورەی لێ دەكەوێتەوە


دوای ئەوەی تۆڕی كەناڵی "نێتفلیكس"ی ئەمریكی زنجیرە فیلمێكی ورووژێنەری منداڵانەی پەخش كرد، ناڕەزاییەكی گەورەی جیهانی لێ كەوتەوە و ملیۆنان كەس لە جیهاندا نێتفلیكسیان بایكۆت كرد.


لەسەر نمایشكردنی فیلمی فەرەنسی (Cuties) لە كەناڵی نێتفلیكس، هەڵمەتێكی گەورە لە دژی پەخشی نێتفلیكس دەستی پێكردووە، داوا لە بەشداربووانی كەناڵەكە دەكرێ هەژمارەكانیان لە كەناڵەكە بسڕنەوە و بایكۆتی بكەن، بۆ ئەوەی جارێكی تر كەناڵەكە منداڵان بۆ فیلمی ورووژێنەر بەكار نەهێنێت.


ڕۆژی 9ی سپێتەمبەر كەناڵی نێتفلیكس دەستی بە پەخشی فیلمی (Cuties) كرد، لە هەمان رۆژدا هەڵمەتێكی گەورە لە دژی ئەو كەناڵە دەستی پێكرد، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەڵمەتەكە بە هاشتاگی #CancelNetflix دەستی پێكرد و دواتر گەیشتە سەر زاری میدیا جیهانییەكان.


ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لە كچێكی سەنیگالی دەكات كە لە شاری پاریس دەژی، ئەو كچە تەمەنی 11 ساڵە، كەچی تێكەڵی ژمارەیەك ئافرەتی سەماكار دەكرێ و وا پێشان دەدرێ لە منداڵیەوە كەسایەتی كچانە و ژنانەی تێدایە، لەم ڕێگەیەوە بابەتی ورووژێنەر تێكەڵی ڕۆڵی منداڵانە دەكرێ، كە ئەمەش لەگەڵ پرەنسیپەكانی میدیای جیهانیدا هاودژە.

لەسەر ئەم فیلمە نێتفلیكس ڕوونكردنەوەی داوە و دەڵێ ئەم فیلمە باسی لە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كردووە، پێشتریش خەڵاتێكی جیهانی وەرگرتووە.


جێی باسە لەسەر ئاستی سیاسییشەوە، ژمارەیەك كۆنگرێسمانی ئەمریكی، لەوانە بیاتریس كاردیناس و دیانا لۆرین داوایان كردووە كەناڵەكە بە خێرایی ئەم فیلمە بسڕێتەوە.