له‌ ئێران دوو ھەزار و 619 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئێران دوو ھەزار و 619 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

 

ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 23 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 14/9/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 156 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 23 ھەزار و 313 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، دوو ھەزار و 619 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 404 ھەزار و 648 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 348 ھەزار و 13 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.


پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.