كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دەزگا ڕاپرسییەكانی ئاكەپە و ئۆپۆزیسیۆن دژی یەكتری راپرسی بڵاو دەكەنەوە

هێشتا ٣ ساڵ ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا، بەڵام دەزگا راپرسییەكانی سەر بە ئۆپۆیسیۆن و بێلایەن و سەر بە دەسەڵات، دەیان ئەنجامی راپرسی لە بەرژەوەندیی خۆیان بڵاو دەكەنەوە.

دەزگا راپرسییەكانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆن بڵاویان كردووەتەوە، دەنگەكانی ئاكەپە و مەهەپە كە هاوپەیمانی یەكترین، بۆ خوار٤٠٪ كەم بووەتەوە، هەروەها بڵاویان كردووەتەوە كە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەنگەكانی ناگاتە ٥٠+١ و لە نێوان ٤٠ بۆ ٤٥٪ دەبێت.

لە بەرامبەردا ئاكەپە ئەو دەنگۆیانە رەت دەكاتەوە و، دەڵێت راپرسییەكان دوورن لە بنەمای زانستی و دەیانەوێت خەڵك چەواشە بكەن.

ماهیر ئونال، جێگری سەرۆكی ئاكەپە، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (كەنال ٧)ی توركی، ئاماژەی بەوە داوە كە ئەوان بەردەوام راپرسی ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی بەرچاویان روون بێت کە ئاخۆ دەنگەكانیان لە چ ئاستێكدایە.

ئونال ئاماژەی بە تازەترین راپرسی داوە كە لە وێدا دەردەكەوێت دەنگەكانی ئاكەپە نەگەیشتووەتە خوار٤٠٪ وەكوو ئەوەی ئۆپۆزیسیۆن ئیدعای بۆ دەكات.

گوتیشی: "بە گوێرەی ئەو راپرسییەی کردوومانە، ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بکرێت، ئەردۆغان ٥٢ بۆ ٥٤٪ی دەنگەكان بەدەست دەهێنێت".