ئێران روونکردنەوە لەبارەی ”هەوڵی کوشتنی دیپلۆماتێکی ئەمریکی“ دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران روونکردنەوە لەبارەی ”هەوڵی کوشتنی دیپلۆماتێکی ئەمریکی“ دەدات

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی ”هەوڵێکی ئێران“ بۆ کوشتنی دیپلۆماتێکی ئەمریکی، دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 14-9-2020، میدیا ئەمریکییەکان هەواڵێکیان بڵاو کردەوە، کە ئێران هەوڵ دەدات لەتۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی وڵاتەکەی، لانە مارکس، باڵوێزی ئەمریکا لە ئەفریقیای باشوور، تیرۆر بکات.

بەپێی هەواڵێکی میدیا ئێرانییەکان، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ئێران پابەندیی خۆی بە بنەما دیپلۆماسییەکانی جیهان سەلماندووە.

سەعید خەتیبزادە رەتی کردووەتەوە وڵاتەکەی هەوڵی تیرۆرکردنی لانە مارکس بدات و رایگەیاندووە، ئەوە ئەمریکایە بنەماکانی دیپلۆماسیەتی ژێر پێ خستووە و لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کشاوەتەوە و دەیان تیرۆر و دەستوەردانی سەربازی لە وڵاتان، کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیوایە  بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە بەشێکە لە پروپاگەندەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ئەوەی هەستی ئەمریکییەکان بجوڵێنێت و جارێکی دیکە دەنگی پێبدەنەوە.

وێنەی قاسم سولەیمانی و لانە مارکس