وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێنمایی و مەرجە نوێیەکانی بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بڵاو كردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە چەند نووسراوێکی فەرمی و بڵاوکردنەوەی مەرجە نوێیەکان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بە مەبەستی رێكخستنەوە و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەت لە پرۆسەی خوێندن و دڵنیابوونەوە لە ئاستی زانستی لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی ھەرێمی كوردستان، مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2020- 2021 لە پلانی وەزارەتەكەیاندا دەبێت، كە لە ھەمانكاتدا ئامانج لێی پاراستنی مافی قوتابی و خوێندكارانە لە بەدەستھێنانی ھەلی خوێندن.
رێنماییەكان: