كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە کەرکووک بەهۆی هێرشێكی چەکدارییەوە شەش پاسەوانی بیرە نەوتەكان بوونە قوربانی

شەوی ڕابردوو لە نزیك شاری كەركووك، بەهۆی هێرشێكی چەكدارییەوە شەش پاسەوانی پاراستنی بیرە نەوتییەكانی كەركووك گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون و ئەفسەرێكی پۆلیسیش هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 14/9/2020، موقەدەم فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی ڕەحیم ئاوای كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە نزیك گوندی گرگەچاڵی باكووری شاری كەركووك، ژمارەیەك چەكدار، ئیتر نازانرێت داعشن، یان سەر بە چی لایەكن، هێرشی چەكدارییان کردووەتە سەر خاڵێكی كۆمپانیایەكی ئەهلیی "وادی زئاب" کە تایبەتە بە پاراستنی بیرە نەوتەكانی سنوورەكە و لە ئەنجامدا پاسەوانێك گیانی لەدەست داوە و پێنج پاسەوانی دیكەش بریندار بوون".

گوتیشی: "چەند رۆژێك پێش ئێستا لە هەمان شێوێن ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردە سەر ئەو خاڵە و پاسەوانێك گیانی لەدەست داوە و دووی دیكەشیان بریندار كرد".

ناوی کوژراو و بریندارەکانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆ بریتیە لە: "ئیمداد سوارە عەزیز، تەمەن 28 ساڵ گیانی لەدەست داوە، هاوكات ئەم پاسەوانەنەش بریندار بوونە كرمانج حەسەن حوسێن، تەمەن 23 ساڵ و سەنگەر هۆشیار عەلی تەمەن 35 ساڵ و جەبار فەرمان عەبدولكەریم، تەمەن 34 ساڵ، عەبدولقادر ئازاد خورشید، تەمەن 24 ساڵ، داود سەلیم محەمەد تەمەن 34 ساڵ".