له‌ ڕووسیا 18 هه‌زار و 635 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا 18 هه‌زار و 635 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌


لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 18 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 14/9/2020، لە ڕووسیا پێنج ھەزار و 509 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 68 ھەزار 320 کەس. ‌

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یه‌كشەممە لە ڕووسیا، پێنج ھەزار و 449 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 57 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 18 ھەزار و 635 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 878 ھەزار و 700 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.