سەرۆكوەزیرانی یۆنان: ئامادەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆ ببمەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆكوەزیرانی یۆنان: ئامادەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆ ببمەوە

سەرۆكوەزیرانی یۆنان ڕای گەیاندووە ئەگەر كێشەی نێوان توركیا و یۆنان لە دەریای سپی لەوە زیاتر تەشەنە بكات، ئەو ئامادەیە لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا دابنیشێت.

كیریاكووس میچۆتاكیس، سەرۆكوەزیرانی یۆنان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند توركیا هەنگاوێكی ئەرێنی نا بەوەی كەشتی (ئورووچ رەیس)ی لە دەریای سپی كشاندەوە و بۆ مینای ئەنتاڵیای گەڕاندەوە.

گوتیشی: "ئەسینا ناچێتە ناو پێشبڕكێی چەكەوە، ئێمە تەنیا پارێزگاری لە خۆمان دەكەین و ئەوانەش کە دەنگۆی ئەوە بڵاو دەكەنەوە كە ١٢ دوورگەمان پڕ چەك كردووە لەدژی توركیا، درۆیە و هیچ بنەمایەكیان نییە. من وەكوو سەرۆكوەزیران ئامادەم لەسەر مێزی گفتوگۆ لەبارەی دەریای سپی لەگەڵ ئەردۆغان دابنیشم.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە تورکیا لە دەریای سپی بە چوار کەشتییەوە بەدوای غازی سپیدا دەگەڕێت و کۆمەڵێک چەکوچۆڵی لە نزیکە دوورگەکانی یۆنان جێگیر کرد و ئەمەش بووە هۆی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان تورکیا و یۆنان و تەنانەت وڵاتانی ئەورووپی و بەتایبەتی فەڕەنسا لەدژی تورکیا هاتنە دەنگ.