بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی لە ئەورووپا، ئەمڕۆ دووشەممە 14/9/2020 ڕای گەیاند، ڕێکخراوەکەیان پێشبینی دەکات، ژمارەی مردوان بە (کۆڤید- 19) لە ئەورووپا لە دوو مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی داهاتوودا بەرز ببێتەوە.
هانز کلۆگی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی (فرانس پرێس) گوتی: “تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی داهاتوو دژوارترین دوو مانگن لە رووبەڕووبوونەوەی پەتاکە”.
کلۆگی گوتیشی: “دۆخەکە سەخت و دژوار دەبێ”، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە: “لە تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی داهاتوودا ژمارەی مردووان بە پەتاکە بەرز دەبێتەوە”.
ئەم لێدوانەی کلۆگی لەکاتێکدا هات، کە ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان لە 29 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە.
سەرژمێرییەکی ئاژانسی (رۆیتەرز) دەریخست: “زیاتر لە 28.93 ملیۆن کەس لە جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون، ژمارەی مردووانیش بەو پەتایە تا ئێستا زیاتره له 921 ههزار كهس".
بەپێی سەرژمێرییەکە، تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچە تۆمار کراوە، لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو لە شاری وۆهان لە چیین بەدەر کەوت.
ویلایهته یەکگرتووەکانى ئەمریکا سەرلیستی تووشبووانی بە ڤایرۆسەکە گرتووە، بە تۆمارکردنی زیاتر له شهش ملیۆن و 700 ههزار کەس و زیاتر له 194 ههزار حاڵەتی مردن، لەدوای ئەویش هیندستان دێت بە تۆمارکردنی 4.8 ملیۆن تووشبوو و زیاتر له 79 ههزتار حاڵەتی مردن، ئینجا بەرازیل لە پلەی سێیەمدا دێت بە تۆمارکردنی زیاتر لە 4.3 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون و زیاتر له 131 ههزار حاڵەتی مردن، کە ئەمە بەرزترین رێژەی مردنە لە جیهان بە پەتاکە لەدوای ئەمریکا.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، رۆژی دووشەممە ئاشکرای کرد، کە ژمارەی پێوانەیی رۆژانە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا، لە ماوەی 24 كاتژمێردا گەیشتووەتە 307 ههزار و 930 حاڵەت، رۆژانەش ژمارەی مردن لە سەرانسەری جیهان گەیشتووەتە پێنج ههزار و 537 حاڵەت.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ژمارەی پێوانەیی پێشووتری ڕۆژانەی لە 6ی مانگی ئەیلوول تۆمار کردووە، کە 306 ههزار و 857 حاڵەت بووە.
لە 24 كاتژمێرى رابردوودا، ئەمریکا و هیندستان زیاتر لە هەزار حاڵەتی مردنیان تۆمار کردووە، بەرازیڵیش 874 حاڵەتی مردنی ڕاگەیاندووە.
ژمارەی پێوانەیی ڕۆژانەی مردن بە کۆرۆنا لە 17ی نیساندا بووە، کاتێ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی 12 ههزار و 430 حاڵەتی مردنی راگەیاند.