كابینه‌ی نۆیەمی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان، رووبەڕووی هێرشێكی مونه‌زه‌می میدیایی بووەتەوە، تا وا پیشان بدرێت كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه یان له ئاستی متمانه نییه، ناتوانێت مامه‌ڵه‌ی دروست بكات، قه‌یرانه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر نابێت و زۆر تۆمه‌ت و قسه‌ی بێ بنه‌مای تر.
بێگومان هه‌موو كه‌سێك له‌و ئاسته نییه بتوانێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حكوومەت و كاره‌كانی حكوومەت بكات، چونكە هەڵسەنگاندنی زانستی، هەم پێویستی بە شارەزایی هەیە و هەمیش پێویستە زانیاری و داتای گرنگی لابێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین له‌و پاشاگه‌ردانیه‌ی سۆشیال میدیای كوردیی تێ كه‌وتووه، جێگه‌ی هه‌موو جۆره قسه‌یه‌ك بووەته‌وه.
كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بەڕێز مەسرور بارزانی، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیەوە، كا‌رنامه‌ی خۆیی پێشكه‌ش كرد، له چوارچێوه‌ی كا‌رنامه‌كه‌دا، شتی زۆر باشی تێدابوو، له هه‌مووی گرنگتر (پرسی چاكسازی و ڕێككه‌وتن له‌گەڵ به‌غدا بۆ مه‌سه‌له‌ی بودجه و مووچه، پرسی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و پێشمه‌رگه و....هتد) بوو.
دیاره سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆڤید19 (كۆرۆنا) هه‌موو جیهانی تووشی قه‌یرانێكی ئابووریی گه‌وره كرد كه زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌م په‌تایه به گوێره‌ی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، به 12 هه‌زار ملیار دۆلار ده‌قەبڵێنرێت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ! ئه‌مه‌ش له مێژوودا هاوتای نییه و ئابووریی جیهان تووشی داڕمانێكی گه‌وره ده‌كات، ئه‌م قه‌یرانه وای كرد كه ئه زۆرێك له حكوومەته‌كانی جیهان تووشی قه‌یرانی بێمتمانه‌ییش ببن له‌لایه‌ن هاووڵاتیانیانه‌وه، چونكه ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ هاووڵاتیان زۆر زه‌حمه‌ته به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئیشوكاریان له‌ده‌ست داوه كه له ئاكامی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ملیۆنان كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م په‌تایه‌وە، ڕێكاره‌كانی حكوومەتی هه‌رێم بۆ خۆپارێزی بووه مایه‌ی ده‌ستخۆشیی ڕێكخراوه‌كانی ته‌ندروستی له‌نێویشیاندا ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی WHO، به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ، ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ماشێنێكی ئیعلامیی گه‌وره‌یان خستووەته كار و دژی حكوومەت قسه ده‌كه‌ن و بێمتمانه‌یی له‌نێو خەڵكدا دروست ده‌كه‌ن! كار گه‌یشتووەته ئه‌وه‌ی هەندێك سیاسه‌تی كه‌ری دێز په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی لاوازكردنی حزبی خۆیشیان بێت و له‌سه‌ر حسابی نه‌هێشتن و بێنرخكردنی به‌ها نیشتیمانی و شۆڕشگێڕییه‌كانیش بێت (كه ڕۆژێك له ڕۆژان بڕوایان پێی هه‌بووه) ئه‌مڕۆ دژایه‌تیی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
دژایه‌تیكردنی حكوومەتی هه‌رێم بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1-هه‌ڵگرتنی ناونیشانی چاكسازی و رووبەڕبوونەوەی گه‌نده‌ڵی، هۆكاری بنه‌ڕه‌تی و بنچینه‌ییه، چونكه به نه‌هێشتنی گه‌ندەڵی كۆمه‌ڵێك حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی هه‌ن كه ئێستا لافی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری لێ ده‌ده‌ن و باس له ناعه‌داله‌تی و پاره به‌هه‌ده‌ردان ده‌كه‌ن كه‌چی به جێبه‌جێكردنی یاساكانی چاكسازی كۆمه‌ڵێك ئیمتیازاتی گه‌وره‌یان لێ ده‌بڕدرێ وه‌ك مووچه‌ی بندیوار و لێخۆشبوونی باج و هێنانی شتومه‌ك به‌بێ گومرگ و...هتد.
2-كۆمه‌ڵێك مافیا و قاچاخچی ده‌رمان و هێلكه و فه‌رش و نه‌وتی ره‌شی كه‌ركووك (به‌تایبه‌تی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر) ئه‌گه‌ر حكوومەتی هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تی بكه‌وێته سه‌ر قاچه‌كانی و به‌هێز بێت ئه‌و بازرگانیه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به ملیۆنان دۆلاری مانگانه زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.
3-چاوهه‌ڵنه‌هاتنی نه‌یاره‌كان به سه‌ركه‌وتنی ئەم حكوومەتە، هۆكارێكی تری دژایه‌تیكردنی حكوومەته، له حه‌قیقه‌تدا هه‌ندێك سەركردە و كادیری حزبی شه‌ریكی حكوومەتیش كه خۆیان به‌شێكی حكوومەتن دژی حكوومەت وه‌ستاون، ئه‌وان پێیان وایه سه‌ركه‌وتنی حكوومەت ته‌نها سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانه نه‌ك سه‌ركه‌وتنی هه‌موو حزبه به‌شداره‌كانی حكوومەتی هه‌رێم به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی حكوومەت پارتیه، كه ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵه‌یه.
4-به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌وانه‌ی دژایه‌تیی حكوومەتی هه‌رێم ده‌كه‌ن نایشارنه‌وه و بێ شه‌رمانه داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن، بێ ئاگان له‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌ستوورییه و هاوكێشه سیاسییه ئیقلیمی و جیهانیه‌كه‌ش ئه‌وه ده‌خوازێت كه كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی به‌هێز له عێراق هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه، ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان له‌لایه‌ن حكوومەتی هه‌رێم به سه‌ركه‌وتوویی سەرەڕای ئەو هەموو لەمپەرە جدییە، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه، چونكه له جیهاندا حكوومەته‌كان تووشی قه‌یران هاتوونه و هه‌موویان له پاره‌ی یه‌ده‌گی وڵات مووچه‌یان داوه، بەڵام ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكوومەتی هه‌رێم كه ده‌ستبه‌كار بووه نه‌ك هه‌ر یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی (الاحتياط النقدي) نه‌بووه به‌ڵكوو نزیكه‌ی 27 ملیار قه‌رزدار بووه، بۆیه كه‌س هه‌قی ئه‌وه‌ی نییه گله‌یی له حكوومەت بكات كه بۆچی یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی نییه بۆ پێدانی مووچه، چونكە بەپێی یاسا رێگە نادرێت هەیبێت.
له‌ڕووی دیبلۆماسییه‌وه، حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی پێگه‌ی هه‌رێم به بڵندی ڕابگرێت و زیاتریش بۆ پێشه‌وه‌ی ببات و هاتنی شاندی ولاتانی هه‌رێمی و جیهانییش، باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و قسه‌یه.
حكوومەتی هه‌رێم خه‌ریكه له‌گەڵ به‌غدا بگاته چاره‌سه‌رێكی باش به پشت بەستن بە دەستوور و ڕێزگرتن له داواكاریی هه‌ردوولا و دانوستاندنێكی جددییانه كه خودی سه‌رۆكی حكوومەت سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات و ڕه‌نگه ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتووش بێت.
لە كۆتاییدا ئه‌وه ماوه بیڵێین كه كابینە نۆیەمی حكوومەتی هه‌رێم بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان، له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، خزمەتگوزاری و پرۆژه‌ی ستراتیژی ده‌ست پێكردووه و به‌رده‌وامیی ئه‌و پرۆژانه و له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كان، په‌یامێكی ڕوونه كه ئه‌م حكوومەته دوور ده‌ڕوانێت و ئاسۆ ڕوونه و ئه‌وانه‌ی دژایه‌تییشی ده‌كه‌ن، ته‌نها به شێوه‌ی كاتی له گۆڕه‌پانی میدیایه‌كی شاراوه كار ده‌كه‌ن و ئاینده‌یان دیار نییه.