جێگرەوەی سەرۆک وەزیرانی یابان دەستنیشان دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جێگرەوەی سەرۆک وەزیرانی یابان دەستنیشان دەکرێت

پارتی دەسەڵاتداری یابان سەرۆکی نوێی خۆی و سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکەی، دەستنیشان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 14-9-2020، لە کۆنگرەی پارتی لیبراڵیی دیموکراتیی یابان، یوشیهیدی سوگا، وەک سەرۆکی نوێی حزبەکە، دەستنیشان کرا.

لە یابان، سەرۆکی ئەو حزبەی زۆرترین دەنگی دەنگدەران بەدەست دەهێنێت، حکوومەتی ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 16-9-2020، سوگا لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی، متمانەی پێببەخشرێت و ببێتە سەرۆک وەزیرانی یابان.

یوشیهیدی سوگا (لەدایکبووی 1948)، دەبێتە سەرۆک وەزیرانی یابان و شوێنی شینزۆ ئابێی سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشاوە، دەگرێتەوە.

رۆژی 28-8-2020، شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی یابان دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەتی وڵاتەکەی، راگەیاند.

شینزۆ ئابێ هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی بۆ بوونی نەخۆشی گێڕایەوە، کە لە تەمەنی گەنجییەوە تووشی هەوکردنی کۆڵۆن بووە.

وێنەیەکی شینزۆ ئابێ