كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. ئامانجی دوایین بۆردومانی ئیسرائیل لە سووریا ئاشکرا دەکرێت

کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی ئامانجی دوایین بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی لە سووریا، ئاشکرا دەکات.

کۆمپانیای ( ImageSat International)، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی راستیی رووداوەکان، وێنەیەکی شوێنی بۆردومانەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە بە مانگە دەستکردەکان گیراوە.

کۆمپانیاکە لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، ئەو بۆردومانەی رۆژی هەینیی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی کردییانە سەر ناوچەی سەفیرە لە باشووری رۆژهەڵاتی حەلەب، ئامانج لێی وێرانکردنی کارگەیەکی دروستکردنی مووشەک بوو.

هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، دوو باڵەخانەی کارگەکە بە تەواوی وێران کراون، ماددەی تەقەمەنییان تێدا هەڵگیرابوو، کە ماددەکە لە دروستکردنی مووشەک بەکار دەهێندرا.