له‌ ئه‌مریكا 392 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا 392 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا


لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 198 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (دووشەممە 14/9/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 729 ھەزار و 200 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ یه‌كشەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، شەش ملیۆن و 676 ھەزار و 601 کەس بوو.

تا ئێستا لە ئەمریکا 198 ھەزار و 520 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، ژماره‌ى مردوانى كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌ 198 ھەزار و 128 کەس بوو، به‌مه‌ش له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا 392 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ھەروەھا سێ ملیۆن و 974 ھەزار و 949 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.