نزیکەی 21 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نزیکەی 21 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 29 ملیۆن و 164 هەزار و 539 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 14-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، ئێران، فەرەنسا، بەریتانیا، بەنگلادیش، سعودیە، پاکستان، تورکیا، عێراق، ئیتاڵیا، فلیپین، ئەڵمانیا، ئەندەنوسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، بۆلیڤیا، قەتەر، ئیکوادۆر، کازاخستان، دۆمەنیکا، رۆمانیا، پەنەما، میسر، کوێت، بەلجیکا، عومان، مەغریبی عەرەبی، سوید و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 20 ملیۆن و  953 هەزار و 213 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 928 هەزار و 985 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.