هەڵمەتێکی هۆشاریی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای دەشتی هەولێر دەستپێکرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەڵمەتێکی هۆشاریی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای دەشتی هەولێر دەستپێکرد

 

لە سنووری قەزای دەشتی ھەولێر ھەڵمەتی ھۆشیاری بۆ  بەرەنگاربوونەوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەستی پێکرد و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێ.

دکتۆر ئەحمەد پاڵانی، بەرێوبەری تەندروستیی قەزای دەشتی ھەولێر بە (باسنیوز)ی ڕایگەیاند: “ڕۆژی یەکشەممە لە سنووری قەزای دەشتی ھەولێر ھەڵمەتی نیشتیمانیی ھۆشیاریکردنەوەی سەرتاسەری لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر  بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە دەستی پێکرد”.

گوتیشی: “ئەم ھەڵمەتە بۆ ماوەی (٥)ڕۆژ  بەردەوام دەبێت، بڵاوکراوەکان بریتین لە پۆستەر و لفلێت کە چەندین ڕێنمایی  و چۆنییەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەخۆ دەگرێت و ھەموو تەمەنێک دەتوانێت سوود لە رێنماییەکان لێوەرگرێ”. 

بەرێوبەری تەندروستیی قەزای دەشتی ھەولێر دەشڵێت: “ئەم ھەڵمەتی ھۆشیارییە  لە سنووری  گشت قەزا و ناحیەکانی و دەوروبەری ھەولێر ئەنجام دەدرێت و ڕێنمایی و  بڵاوکراوەکان لە  بازاڕ و شوێنە میللییەکان و مزگەوت و شوێنە گشتییەکان ھەڵدەواسرێن”.