بەوێنە.. لە هەولێر دەست بەسەر بڕێک کەلوپەلى قەدەغەکراودا گیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە هەولێر دەست بەسەر بڕێک کەلوپەلى قەدەغەکراودا گیرا

“لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە هاوردەکراون”

بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى هەولێر رایگەیاند بە هاوکاریى ئاسایشى هەولێر تواندرا دەست بەسەر بڕێک کەلوپەلى خۆراکى و مادەى کیمیایی کشتوکاڵى دابگرێت، کە هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە و بەقاچاغ لەرێگەى باشماخەوە هاوردە کرابوون.

د.عەبدولرەحیم عومەر، بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى هەولێر بە(باسنیوز)ى راگەیاند: " دواى چاودێریکردنى چەند بارهەڵگرێک و ئەنجامدانى پشکنین بۆ کەلوپەلەکانى، بەسەرپەرشتى قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى هەولێر و هۆبەى ئابووریى ئاسایشى هەولێر و بەڕیوەبەرایەتى کشتوکاڵى هەولێرتواندرا دەست بەسەر بڕى 6تۆن کەلوپەلى خۆراکى و  ماددەى کیمیایى کشتوکاڵى دابگیرێت،کە هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە".

راشیگەیاند: "پاڵپشت بە یاساى ژمارە 4ى ساڵى 2008 کە تایبەتە بەپێشخستنى کەرتى کشتوکاڵ و بە ئامانجى پاڵشتى کردنى جووتیاران و  بەروبوومى ناوخۆیى، هاوردەکردنى چەندین جۆر خۆراک و کەلوپەل قەدەغەکردووە،لەوانەش هەنگوین و ئەو کەرەستە کیمیاییانەى کە لە بوارى کشتوکاڵ بەکار دەهێندرێن".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" ئەو کەلوپەلانەى ئەمڕۆ دەستیان بەسەرداگیرا لەژێر چەند جۆرێک کەلوپەلى دیکە حەشاردرابوون بۆئەوەى بەقاچاخ بتواندرێت لە بازگەى دێگەڵە و هیرانەوە هاوردەى هەولێر بکرێت، لە رێگەى دەروازەى باشماخەوە هاوردەى هەرێمی کوردستان کرابوون، بۆیە تەواوى کەلوپەلەکە دەستى بەسەرداگیرا و کاردانەوەى یاسایش بەرامبەر خاوەنەکانیان ئەنجام دەدرێت بەپێى یاسا و رێنماییەکان".