ماوەی وەرگرتنەوەی قیستی قەرزی بچووک درێژدەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ماوەی وەرگرتنەوەی قیستی قەرزی بچووک درێژدەکرێتەوە

 

بەڕێوەبەری سندوقی پاڵپشتی لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە پێناو بەرژەوەندی ھاووڵاتییان بڕیاردرا کە جارێکی دیکە ماوەی وەرگرتنەوەی قیستی قەرزی بچووک درێژبکەنەوە.

ئارام ئەنوەر بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "بە ھۆی قەیرانی دارایی و کاریگەری نەرێنی پەتای کۆرۆنا،داوامان کرد ماوەی وەرگرتنەوەی قیستی قەرزی بچووک لەوانەی قەرزەکەیان وەرگرتووە درێژبکرێتەوە، لەو ڕووەوە وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ڕەزامەندی لەسەر داواکەماندا".

گوتیشی: "ماوەی درێژکردنەوەکە بۆ ماوەی شەش مانگە واتە لە  ( ١ / ٩ / ٢٠٢٠) ەوە تاوەکو ( ١ / ٣ / ٢٠٢١) ئەو درێژکردنەوە تەنیا ئەوانە  دەگرێتەوە کە ماوەی دانەوەی  قیستەکانیان دەکەوێتە نێوان ئەو دوو بەروارە و ئەوانی دیکە ناگرێتەوە".

بەگوتەی ئارام ئەنوەر، لەماوەی پێدانی قەرزی بچوک کە بەپێی جۆری پڕۆژەکە بڕەکەی تا زۆرترین بڕەکە( ١٥ ملیۆن دینار) ە ھەشت ھەزار و ١٣٦ کەس سوودمەندبوونە.