ئەگەر کالسیۆمت کەمە و حەزیشت لە خواردنی شیر نییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەگەر کالسیۆمت کەمە و حەزیشت لە خواردنی شیر نییە

 

لە شیردا رێژەیەکی زۆر کالسیۆم هەیە، بە ڕادەیەک، کە خواردنی رۆژانەی یەک پەرداخ شیر کالسیۆمی جەستە دەستەبەر دەکات، بەڵام هەندێک کەس وێڕای ئەوەی جەستەیان وەکوو پێویست کالسیۆمی نییە، حەزیان لە خواردنی شیر نییە.

پسپۆران لە ماڵپەڕی (تەندروست بە)دا ئاشکرای دەکەن، خواردنی رۆژانەی چەند دەنک هەنجیری وشک، کالسیۆمی پێویستی جەستە دەستەبەر دەکات، تەنانەت مەزەندە دەکرێت، رێژەی کالسیۆمی هەنجیری وشک لە شیر زیاتریش بێت.