كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

زانایانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی بەریتانی، دوای لێکۆڵینەوەکان بەو ئاکامە گەیشتن، ئەو کەسانەی کێشی جەستەیان زۆرە و قەڵەون، شەوانە کەم دەخەون. زانایان لەمیانەی لێکۆڵینەوەکاندا بۆیان دەرکەوتووە، کەمخەوتنی شەوانە هەر دوو هۆرمۆنی (کرلین) و (لپتین) چالاک دەکات.

ئەم دوو هۆرمۆنە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە خواردن و حەزی خواردن و زێدەڕۆییکردن لە خواردندا هەیە، بۆیە ئەم کەسانەی هەمیشە هەست بە برسیەتی دەکەن و جەستەیان پێویستی زیاتری بە خواردن هەیە، کاتێک سیستەمی جەستە لەژێر کاریگەریی بێخەوی بەم شێوەیە تێکچوو، کێشی جەستەیش لە ماوەیەکی کەمدا زۆر دەبێت.