دەوڵەمەندەكانی جیهان بە شێوەی سەرنجڕاكێش پشووەكانیان بەسەردەبەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەوڵەمەندەكانی جیهان بە شێوەی سەرنجڕاكێش پشووەكانیان بەسەردەبەن


تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا زانیاری لەسەر چەند دەوڵەمەندێكی جیهانی بڵاو كردەوە كە بە شێوەی سەنجڕاكێش كاتەكانی پشوودانیان بەسەردەبەن.


تۆڕەكە چیرۆكی ئەو ڕووداوانەی لە ژمارەیەك كۆمپانیای گەشتوگوزاری جیهانی وەرگرتووە و باسی خێزانێكی دەوڵەمەندی نیۆیۆركی كردووە كە هاوینی پار بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك كڵێسای سیستینایان لە فاتیاكان بە بڕی 75 هەزار دۆلاری ئەمریكی بەكرێ گرتبوو.


هەروەها خێزانێكی چوار كەسی دەوڵەمەندی كۆریای باكوور لە گەشتێكیاندا بۆ ئەمریكا 12 كورسی بزنسكلاسیان لە فڕۆكەیەك بە 240 هەزار دۆلاری ئەمریكی كڕیبوو.


لەلایەكی دیكەشەوە كۆمپانیایەكی گەورەی وێنەگرتن گەشتێكی چەند رۆژەی خێزانێكیان لە وڵاتێكی ئەندەنووسیا وێنە گرت، بڕی تێچوونەكەی 665 هەزار دۆلار بووە.


هەروەها ژمارەیەك سەرمایەداری هاوڕێ لە ڕێگەی كۆمپانیای بلاك تومیتو خێوەتگایەكیان لەسەر چیاكانی نیوزلەندا ئەنجام دا و بڕی 100 هەزاری دۆلاری تێچووە.