تورکیا کەشتیی گەڕان بە دوای نەوت و گازی سروشتی، لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکێشتەوە بەندەرەکانی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13-9-2020، رۆژنامەی (یەنی شەفەق)ی تورکی لە راپۆرتێکدا، ئاشکرای کردووە، کە دەسەڵاتدارانی وڵاتەی و یۆنان بە چاودێریی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، دەستیان بە کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشکانیان، کردووە.
هەروەک رۆژنامە تورکییەکە بڵاوی کردووەتەوە، تورکیا بەهۆی دەست پێکردنی کۆبوونەوەکان، بڕیاری کشاندنەوەی کەشتیی (ئوروچ رەیس)ی لە ئاوەکانی دەریای سپیی ناوەڕاستم، داوە.
کەشتییەکە، کە بەهۆیەوە تورکیا لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست بەدوای نەوت گازی سروشتیدا دەگەڕا، گەڕێندراوەتەوە بەندەری ئەنتاڵیا.
پێشتر تورکیا هەوڵی گەڕان بەدوای نەوت و گازی سروشتی لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، بەتایبەت لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی یۆنان و قوبرسی یۆنانی دەدا و ئەو دوو وڵاتەش هەوڵەکانی تورکیا بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی خۆیان، هەژمار دەکەن.