له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 60 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 60 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 

لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 18 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ یه‌كشەممە 13/9/2020، لە ڕووسیا پێنج ھەزار و 449 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 62 ھەزار 811 کەس. ‌

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە لە ڕووسیا، پێنج ھەزار و 488 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 94 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 18 ھەزار و 578 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 876 ھەزار و 225 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.