به‌ڤیدیۆ.. میرا عه‌لی كلیپێكی نوێى بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. میرا عه‌لی كلیپێكی نوێى بڵاو كرده‌وه‌

 

میرا عه‌لی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (نا نا) بڵاو كرده‌وه‌.

گۆرانییه‌كه‌ به‌شێوه‌ی شاده‌ و میدیا حوسێن تێكسته‌كه‌ی نووسیوه‌، ئاریۆس حه‌مه‌سه‌عید كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌، بڕیار فه‌تاح كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌، كلیپه‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

میرا عه‌لی خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبوومێكی گۆرانی و ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه‌، هه‌روه‌ها نازناوی سووپه‌ر دوێتی پێ به‌خشراوه‌، چونكه‌ چه‌ندین گۆرانی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی دیكه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.