لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 198 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (یهكشەممە 13/9/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 676 ھەزار و 601 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ شەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، شەش ملیۆن و 636 ھەزار و 247 کەس بوو، بهمهش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له ئهمریكا 40 ههزار و 354 كهسى دیكه تووشى كۆرۆنا بوونه.
تا ئێستا لە ئەمریکا 198 ھەزار و 128 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا سێ ملیۆن و 950 ھەزار و 354 کەسیش چاک بوونەتەوە.
پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.