كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەحرێن پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە

دوای ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، شانشینی بەحرێن پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، دووەم وڵاتی کەنداوی عەرەبی لە ماوەی 30 رۆژی داهاتوودا رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەکات.

دۆناڵد ترەمپ ئیسرائیل و بەحرێنی بە ”دۆستی مەزن“ ناوبردووە و رایگەیاندووە، رێککەوتنی ئەو دوو وڵاتە ”دەستکەوتێکی مێژووییە“.

سەرۆکی ئەمریکا بەیاننامەیەکی هاوبەشی خۆی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و شێخ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفەی شای بەحرێنی لەبارەی رێککەوتنەکەوە بڵاو کردووەتەوە.

پێشتر لە رۆژی 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد بن زایدی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات و راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، رێککەوتن.