بەوێنە.. شوێنەوارەکانی کۆیە خەریکە لەناو دەچن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. شوێنەوارەکانی کۆیە خەریکە لەناو دەچن

لە سنووری قەزای کۆیە نزیکەی٢٠٠ شوێنەواری مێژوویی ھەیە و بەھۆی بایەخپێنەدانەوە بەشێکی زۆریان بەرەو فەوتان و لەناوچوون دەچن و قایمقامی کۆیەش دەڵێت بەدواداچوونەکانمان بۆ ئەو گرفتە دەست پێ کردووە.

یووسف کەلکانی، قایمقامی کۆیە بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە سنووری قەزای کۆیە چەندین ناوچەی شوێنەواری و کەلەپوری ھەن کە بوونەتە سامانێکی مێژوویی ناوچەکەمان".

گوتیشی: "لە میانی بەدواداچوون و سەردانێکمان بۆ بەشێک لەو شوێنەوارانەی سنوورەکەمان، بۆمان دەرکەوت کە ھەندێکیان بەرەو تێکچوون و لەناوچوون دەچن، بۆیە ئێستا لە ھەڵداین ھەموو ئەو کەموکورتییانە دیاری بکەین و ڕێگاچارەیان بۆ بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ئەو شارستانییەت و مێژوویەی کە لە سنورەکەمان ھەیە، بە زیندوویی بھێڵدرێتەوە".