ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 28 ملیۆن و 924 هەزار و 881 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 13-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، ئێران، بەریتانیا، فەرەنسا، بەنگلادیش، سعودیە، پاکستان، تورکیا، عێراق، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، فلیپین، ئەندەنوسیا، ئیسرائیل، ئۆکرانیا، کەنەدا، بۆلیڤیا، قەتەر، ئیکوادۆر، کازاخستان، دۆمەنیکا، رۆمانیا، پەنەما، میسر، کوێت، بەلجیکا، عومان، سوید و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 20 ملیۆن و 734 هەزار و 964 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 925 هەزار و 292 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.