كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەگەر کۆڕۆنات هەیە، خۆت ماندوو مەکە و وەرزش مەکە

 

بەم دواییانە زانایان و توێژەرانی وڵاتی ئەمەریکا بۆ کاناڵی فارسیی (دەنگی ئەمەریکا) ئاشکرایان کرد، ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیی کۆڕۆنا بوون، بەڵام رۆژانە لەسەر چالاکییە وەرزشییەکانیان بەرەوامن و وەرزش دەکەن، مەترسی لەسەر تەندروستییان دروست دەبێت، واتە وەرزشکردن لە کاتی نەخۆشیی covid-19 مەترسی لەسەر تەندروستیی دڵ دروست دەکات و تووشبووان لە کاتی وەرزشکردندا نەخۆشییەکەیان تەشەنە دەکات و لە حاڵەتی زۆر مەترسیدارا دەبێتە هۆی دروستبوونی هەوکردن لە ماسولکەکانی دڵ، بۆیە لەم قۆناغەدا تووشبووان تەنیا پێویستە پشوو بدەن و چالاکییان نەبێت.