چۆن ببین بە کەسێکی بەختەوەر؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چۆن ببین بە کەسێکی بەختەوەر؟

 

سەرجەم دەروونناسان لەسەر ئەوە کۆکن، کە هەستکردن بە بەختەوەری لەژێر کاریگەریی دۆخی دەروونیی تایبەت و هەستکردن بە خۆشی لە ژین و وەرگرتنی چێژ لە ساتەکانە، مرۆڤی بەختەوەر کەسێکە، کە لە دۆخی تایبەتی ژیانیدا گلەیی نییە و رازی و شادمانە بە باوەڕی دەروونناسان.

مرۆڤی بەختەوەر کەسێکە، کە زەینی خۆی سەرقاڵی هەندێک قسە و بابەت ناکات، کە وزەی نەرێنییان هەیە، رق و نەفرەت و کینە و بیری تۆڵەکردنەوە لە بیر و زەینی خۆی پاک دەکاتەوە و بیر لە شتە لاوەکییەکان ناکاتەوە و ناهێڵێت ئەم هەستە نەرێنییانە بەسەریدا زاڵ ببن، ئەو لەگەڵ کەسانێکدا هاوڕێیەتی دەکات، کە هاوشێوەی خۆی بیر دەکەنەوە و ئەرێنین و لە سۆنگەیەکی جوانەوە سەیری ژیان دەکەن.

مرۆڤی بەختەوەر کەسێکە، لە هەموو دۆخەکانی ژیانی دەرس و پەند وەردەگرێت و لە رووی دەروونییەوە خۆی بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو (شەڕ، نەخۆشی و هتد) ئامادە دەکات، چونکە باوەڕی بە خۆی هەیە و دڵنیایە، کە بەسەر کەند و کۆسپەکانی ژیاندا زاڵ دەبێ، هەوڵ دەدات هەڵەکانی دووبارە نەکاتەوە و زەینی گیرۆدەی رابردووی تاڵ نەکات.

مرۆڤی بەختەوەر کەسێکی سەخی و بەخشەندەیە و لە هەڵەکانی خەڵک دەبوورێ و تۆوی رق لە دڵیدا ناچێنێ. لای ئەو سەفەرکردن بابەتێکی گرنگی ژیانە و دۆزینەوەی هاوڕێی باش و تێکەڵبوون لەگەڵ کەسانی ئەرێنی بەشێکی گەورەیە لە ژیانیدا، کە بەختەوەریی پێ دەستەبەر کردووە.