كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

فیلمی تینیت لە ماوەیەكی كورتدا داهاتێكی زۆر بە دەست دەهێنێت

 

فیلمی ئەكشن و زانستی (تینیت) لە ئێستادا لە لوتكەی فیلمەكانی هۆلیۆدە تەنها لە ماوەی 5 ڕۆژی نمایشكردنیدا داهاتەكەی 20 ملیۆن بووە.

بودجەی فیلمەکە 200 ملیۆن دۆلارە و لە حەوت ناوچەی جۆراجۆری جیهان وێنەی گیراوە و لە 70 وڵاتی جیهان نمایش دەكرێت.

ناوەڕۆكی فیلمەکە باس لە پیاوێكی چەكدار دەكات كە تەنها بە بەكارهێنانی وشەی تینیت هەوڵی مانەوەی خۆی دەدات.

هەریەكە لە ئەكتەران جون دیفید واشنتن و روبرت باتینسون بەشدارییان لەو فیلمە كردووە و كریستوفر نولن كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.

هەندێك لە ماڵپەرە بەناوبانگەكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەداوە، كە ئەم فیلمە دووبارە سینەمای هۆلیۆدی ژیاندەوە، چونكە دەبێتە یەكەمین فیلم لە دوای بڵابوونەوەی پەتای كۆرۆنا كە لە ماوەی 5 رۆژدا داهاتێكی بەم شێوەیە زەبەلاحی هەبێت.