”بەهۆی بەداواچوونمان لە گەندەڵییەكانی سلێمانی و گەرمیاندا، هەڕەشەمان لێ كراوە“
كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له هه‌ڤپه‌یڤینێكی (باس‌نیوز)دا، هه‌ندێك كەیسی گرنگی ئیداری له سلێمانی و گەرمیان باس ده‌كات، كه داواكاره له ئاستی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت.
(باس‌نیوز): باس له‌وه ده‌كرێت، بەرپرسی حزبیی گەورە له گه‌رمیان كاری نایاسایی ده‌كات، ئه‌مه ته‌نیا قسه‌یه یان راستە؟
كه‌ریم عه‌لی: ئێستا لە گه‌رمیان رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ده‌برێت، ئەوە بەرپرسە گەورانە له رێگای كۆمپانیای دیكه‌وه ده‌چنه ناو پرۆسه‌ی نه‌وته‌وه، ئه‌و بهرپرسانهنەی كە داخلی پرۆسه‌ی نه‌وت دەبن، له رێگای رێگەخۆشكردنەوە دەچن، بۆ نموونه، (سكیوریتی)، حكوومه‌تی هه‌رێم رێگای داوه ئه‌م كۆمپانیایانه بێن، كۆمپانیای گواستنەوە و خواردن و ئه‌وانی دیكه. حكوومه‌تی هه‌رێم كاروباری سنوور و مه‌رزه‌كانی داوەته كۆمپانیاكان، ئه‌مانن به فێڵبازی ده‌چنه ناو كۆمپانیاكانه‌وه، 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له گه‌رمیان ده‌ڕوات، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مولزه‌من به‌پێی یاسای ژماره 2ی ساڵی 2015 پترۆدۆلار بده‌نه گه‌رمیان، به‌ڵام نه‌دراوه، 40 گوندی گه‌رمیان بێ كاره‌بایه، نووسراوه‌كانیان له وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، له‌پاڵ خراپه‌كاریی به‌رپرسانی ئێره ئه‌م واقعه خه‌ڵك ده‌بینێت، حكوومه‌تیش ئاوڕی له ناوچه‌كه نه‌داوه‌ته‌وه، بۆیه پاساوێكە به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه.
(باس‌نیوز): باشه ئه‌و كۆمپانیایەی 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنێت، چۆنه له گه‌رمیان؟
كه‌ریم عه‌لی: گازپرۆم سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، گازپرۆم په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام چی كراوه؟ ئه‌م كۆمپانیایه شی كراوه‌ته‌وه بۆ 12 كۆمپانیا، وه‌ك گواستنه‌وه و سكیوریتییە، كهرتكردنه، پاكردنه‌وه‌یه، چێشخانه‌یه، ئێ باشه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت خۆی ئه‌مه بكات، پاره وا بڵاو ده‌بێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار بدات له 1ی 1ی 2019 په‌ترۆدۆلار بۆ گه‌رمیان خه‌رج بكرێت، خه‌ڵك ده‌یبینێت، بۆ ناكرێت، له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای گه‌رمیان كۆبوومەتەوە، ده‌ڵێت بهردهستەكهم هی هه‌موو سنووری گه‌رمیان 18 ملیۆنه، كه‌چی هی شوێنه‌كانی دیكه چوار قاتی ئه‌مه‌یه، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگن، ده‌بێت كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
(باس‌نیوز): ده‌گوترێت کۆمپانیا گەورەکانی سلێمانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ش و پشك له كۆمپانیا بچووكه‌كان بكڕن به رێژه‌ی %60، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆیان به‌وانه بكه‌ن و خۆشیان به خه‌ڵك بڵێن ئێمه هه‌موو پرۆژه‌كانمان وه‌رنه‌گرتووه؟
كه‌ریم عه‌لی: به‌ڵێ ده‌ستخۆش، ئاگادارین ئێستا له سلێمانی ئه‌مه خه‌ریكه ده‌كرێت، زۆربه‌ی كۆمپانیاكان به پشك كار ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی پشكه‌كان بۆ یه‌كێتیین، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كاری گه‌وره ده‌كه‌ن ده‌بێت پشكی یه‌كێتیی تێدا بێت، ئه‌م سنووره ئاوایه.
(باس‌نیوز): ئه‌ی بۆ بێ ده‌نگن؟
كه‌ریم عه‌لی: له كه‌س بێ ده‌نگ نه‌بووین، ئەگەر لە كه‌سێك دڵنیا نه‌بم، ناتوانم باسی بكه‌م، خه‌ڵك هه‌یه ناوی له هیچ شوێنێكدا نییه، 10 به‌رامبه‌ری مهسوولهكانی یه‌كێتی له بنه‌وه كار ده‌كات و 20 به‌رامبه‌ری ئه‌وان ده‌ستی واڵا كراوه، هه‌ندێك ده‌ست دروست بووه، مهسوولهكانی یه‌كێتیشی قووت داوه، بۆ نموونه، پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان، سكاڵامان تۆمار كردووه و به‌دواداچوونمان كردووه، من هه‌فته‌ی رابردوو چوومه‌ته یه‌كێك له كۆمپانیاكانی گواستنەوەی نه‌وت له حه‌سیره، كه بۆ نموونه به‌نزینخانه‌ی به نایاساسی داناوه، من ئه‌وه‌نده چوومه‌ته ناو قووڵاییه‌وه، بۆم ده‌ركه‌وتووه كه رۆژانه گاز ده‌دات به ته‌نكه‌ر تا نه‌وتی بۆ بگوازنه‌وه، دوو كۆمپانیای گه‌وره ده‌ستیان به بازرگانیی كوردستان كردووه، به‌ڵام بڕۆ بگه‌ڕێ یه‌ك کۆمپانیایان به‌ناو نییه، خه‌ڵك هه‌یه كاریان بۆ رایی ده‌كات، خه‌ڵكه كاره‌كانیان بۆ ده‌كات.
(باس‌نیوز): كیشەی دەروازە سنوورییەكان چییە؟
كه‌ریم عه‌لی: به‌داخه‌وه حكوومه‌ت دیاره خۆی نایه‌وێت چاره‌سه‌ری ده‌روازه سنوورییه‌كانی گه‌رمیان بكات، ئه‌گه‌رنا به چاره‌سه‌ری گرفتی ده‌روازه‌كان، داهاتێکی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر قه‌پان به‌پێی یاسای 10ی ساڵی 2012 وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ و ئاوه‌دانكردنه‌وه بێت و ئه‌وان سه‌رپه‌رشتیی بكه‌ن، ده‌توانێت بیداته كه‌رتی تایبه‌ت و له %25 پێ بدات، كه‌چی ئێستا پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، خۆی ده‌بوو له %75ی داهات بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه، به‌س ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرێت ته‌نیا له باشماخ و په‌روێزخان، مانگی 3 ملیار دینار بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، زه‌وی هه‌یه دراوه به کۆمپانیا، زه‌وییه‌كه‌ی فرۆشتووه به 400 ده‌فته‌ر دۆلار، دراوه‌ته کەس، نه‌وت به هه‌مان شێوه، به‌داخه‌وه، من جارێك له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی بووم پێم گوت، به‌ته‌نیا خۆم چوومه مه‌رزه‌كه قاچاخچییه‌تی راگیرا، ته‌حه‌دا ده‌كه‌م 10 پۆلیسم بده‌رێ له %90ی قاچاغیی په‌روێزخان راده‌گرم، باشه حكوومه‌ت هه‌زاران پۆلیس و ئاسایشی هه‌یه، بۆ چی ئه‌مه ناكرێت؟ ئه‌م هه‌موو پرسه ئێمه دهیجووڵێنین، یه‌ك كه‌س له بەرپرسانی باڵای حكوومەت تا دادوه‌رێك نه‌یگوت پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشی بكه‌ن، زۆر سه‌یره كه‌س لهپشتیمان نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ههڕهشمان لێ كراوه، بۆچی حكوومه‌ت شوفێرێکی بۆ دابین نه‌كردووین، كه‌چی قاچاخچییه‌كان سه‌دان پاسه‌وانیان هه‌یه؟ ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتیی قاچاخیی ده‌روازه‌كان ده‌كه‌ن له سنووری سلێمانی و له پرۆسه‌ی نه‌وت، چه‌كداره‌كانیان مووچه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن، یانی قانوون بەرگری له قاچاغچی ده‌كات.
(باس‌نیوز): ههڕهشتان لێ كراوه؟
كه‌ریم عه‌لی: به‌ڵێ سكاڵا و ههڕهشمان لێ كراوه، خه‌ڵك هه‌بووه ههڕەشه و قسه‌ی كردووه حسابم بۆ نه‌كردووه.
(باس‌نیوز): ئه‌و پرسیارانه چین له‌سه‌ر پرۆسه‌ی نه‌وت له‌و سنووره هه‌تانه؟
كه‌ریم عه‌لی: به‌شێكی زۆری داهاتی نه‌وت به‌م شتانه ده‌ڕوات، یه‌كه‌م: كۆمپانیای گواستنه‌وه، دووه‌م گواستنەوە به‌شێكی زۆری داهاتی نه‌وت ده‌بات و قاچاخچیه‌تیی نه‌وتیش ده‌كرێت، هه‌ر مافیایه و پاره‌ی لێ ده‌بات، ئه‌م نه‌وته‌ی له گه‌رمیان ده‌ڕوات كه‌س نازانێت چۆن ده‌ڕوات، په‌ترۆ دۆلار نادرێت، خه‌ڵك سودمه‌ند نه‌بووە، ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یان پیس کردووە، چه‌ندین كۆمپانیایان هێناوه‌ته سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و پاره وه‌رده‌گرن و سوودی ئه‌وتۆشیان نییه.
(باس‌نیوز): بڕیاره چی بكه‌ن بۆ ئه‌م هه‌موو خرووقاته له سنووری سلێمانی هەیە؟
كه‌ریم عه‌لی: نووسراومان داوه‌ته هه‌موو لایه‌نه‌كان، کە له ده‌روازه سنوورییه‌كان قاچاخی ده‌كرێت، زیانەكانی خراوه‌ته روو، له رێگای داواكاری گشتی و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت خراوه‌ته روو، به‌ده‌مه‌وه چوون نییه.
(باس‌نیوز): نه‌وت له گه‌رمیان به قاچاخ ده‌چێته ده‌ره‌وه؟
كه‌ریم عه‌لی: تا ئێستا شتی وام له‌به‌رده‌ستدا نییه، له دهوازهكان پرسیارم كردووه نه‌وت ناچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام نه‌وت به قاچاخ ده‌درێته پاڵاوگه‌كان، ئێستا زانیاری‌یان پێ داوم و به‌دواداچوون ده‌كه‌م، هه‌ندێك جار به‌شێك له نه‌وتی گه‌رمیان لادەدرێت بۆ هه‌ندێك شوێنی دیكه، مه‌به‌ستم له نه‌وتی خاوه، ده‌بێت ئه‌مه حكوومه‌ت به وردی به‌دواداچوونی بۆ بكات، له بهدواداچوونیشدام، له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵێك كه‌س ناكرێت چاوپۆشی بكرێت، بۆچی بۆریی نه‌وت له گه‌رمیان نابرێت بۆ هه‌ولێر؟ بۆیه ئه‌مه‌ی كراوه شه‌خس كردوویه‌تی، یانی نه‌وتی كوردستانی گل داوه بۆ شوێنی دیكه!! رۆژی 140 ته‌نكه‌ر نه‌وت له گه‌رمیان ده‌ڕوات، 140یش به‌به‌تاڵی دێته‌وه، ئه‌مه 280، ئه‌مه كولفه‌ی زۆره، بۆچی نه‌كرێته بۆری و ببرێته هه‌ولێر و له‌وێوه بۆ به‌نده‌ری جیهان، ئه‌مه ئاسانتر و سه‌لامه‌تتره، بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژی 140 ته‌نكه‌ر بڕوات 5ی لاده‌درێت، به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ین، من ئێستا سه‌رۆكی حكوومه‌ت و هه‌رێم و داواكاری گشتی و دارایی بێت، ده‌یانخه‌مه سه‌ر خه‌ت، كه چی ده‌گوزه‌رێت، یان ده‌بێت قبووڵ بكه‌ین داخلی گه‌نده‌ڵی بین، یان شه‌ڕی باندی گه‌وره بكرێت، بۆیه داواكارم بێنه سه‌ر خه‌ت، ئه‌گه‌ر چاكسازییان ده‌وێت سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵییان پیشان ده‌ده‌م، من به مه‌یدانی ده‌چمه ناو پرسه‌كانه‌وه، 200 ملیۆن به‌نزیخانه‌یه‌كی بچووك گه‌نده‌ڵیی تێدا ده‌كرێت له‌م سنووره. بۆیه لایه‌نی ئیداریی ناوچه‌كه‌م ئاگادار كردووه‌ته‌وه و نووسراویش ئاراسته‌ی دادگا ده‌كه‌م، كه ئیجرائات بكرێت له‌سه‌ر لادانی نه‌وت و بردنی وه‌ك دزی له گه‌رمیان، به‌داخه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش نه‌یتوانیوه به‌رپرسێك بانگ بكات، گومان له‌وه‌ش هه‌یه.