كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دادگای تورکیا ١٠ ساڵ بەندکردنی بەسەر ژنە پەرلەمانتارێکی هەدەپەدا سەپاند

دادگای تاوانە قورسەكانی ئامەد، سزای١٠ ساڵ زیندانی بەسەر رەمزیە تۆسوون پەرلەمانتاری هەدەپەدا سەپاندووە و میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە هۆکاری ئەو حوکمە ئەوەیە کە بە نهێنی ئەندامی پەکەکە بووە.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، دادگای ٥ی تاوانە قورسەكانی ئامەد، بڕیاری داوە رەمزیە تۆسوون ١٠ ساڵ زیندانی بكرێت، چونكە بە نهێنی ئەندامی پەكەكە بووە، هەروەها پڕوپاگندەشی بۆ پەكەكە كردووە.

ئەگەرچی پارێزەری رەمزیە داوای لە دادوەر كردووە كە ئازادی بكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی بڕیارەكە كۆتایی بووە، بۆیە دادوەر بڕیاری ئازادكردنی نەداوە.

لەمبارەوە پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) هەدەپە دژی ئەو بڕیارەی دادگا وەستاوەتەوە و لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی دادگای تاوانە قورسەكانی كردووە و بڕیارەكەی بە ناحەق لە قەڵەم داوە.