فرمێسك مسته‌فا به‌شداریی شانۆگه‌رییه‌كی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فرمێسك مسته‌فا به‌شداریی شانۆگه‌رییه‌كی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

 

فرمێسك مسته‌فا، خانمه‌ ئه‌كته‌ر و شانۆكاری كورد، به‌شداریی شانۆگه‌رییه‌كی نوێ به‌ ناوی (خۆشه‌ویستی) ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێت.

فرمێسك مسته‌فا وه‌ك شانۆكاری سه‌ره‌كی، به‌شداریی شانۆگه‌ریى (خۆشه‌ویستى) ده‌كات، كه‌ له‌ نووسینی وه‌جدی مه‌عوز-ه، ئیدیت كۆربه‌ر كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كات، بڕیار وایه‌ له‌ ڕۆژانی 2020/9/18 تاوه‌كوو 30ى مانگ له‌ پێنج ڕۆژی جیاوازدا نمایش بكرێت، شانۆگه‌رییه‌كه‌ له‌ هۆڵی شانۆی شتوتگارت له‌ ئه‌ڵمانیا نمایش ده‌كرێت.

ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ خه‌ڵكی سلێمانییه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، ئه‌ندامی تیپی شانۆگه‌رییه‌كی ئه‌ڵمانیایه‌ و به‌شداریی چه‌ندین شانۆگه‌ری كردووه‌.