چه‌ند ڕێكارێكى پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنى ئاگرگرتنى ئۆتۆمبێل
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چه‌ند ڕێكارێكى پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنى ئاگرگرتنى ئۆتۆمبێل

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان، چه‌ند ڕێكارێكى بۆ شۆفێران بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ له‌كاتى ئاگرگرتنى ئۆتۆمبێلدا ئه‌نجامى بده‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان، له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕێنوێنییه‌كى بۆ شۆفێران بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا چه‌ند ڕێكارێكى پێویست خراونه‌ته‌ ڕوو، كه‌ پێویسته‌ شۆفێر له‌كاتى ئاگرگرتنى ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ئه‌نجامیان بدات، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل ئاگرى گرت، یه‌كه‌م كار پێویسته‌ سه‌رى تانكیی به‌نزینى ئۆتۆمبێل لابدرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ى فشار له‌نێو تانكیی به‌نزین و ڕێگه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ى تانكییه‌كه‌ ده‌گرێت

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، پاش کردنەوەی سەری تانکیی بەنزین، پێویسته‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ بكوژرێندرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگره‌كه‌ داخڵى بزوێنه‌ر بوو، تا ده‌كرێت بۆنیت به‌رز نه‌كرێته‌وه‌ باشتره‌ و هه‌وڵ بدرێ سۆنده‌ى ئاگركوژێنه‌وه‌كه‌ له‌ڕێگاى دیكه‌وه‌ بخرێته‌ نێو بزوێنه‌ر، چونكه‌ زۆربه‌ى كات به‌رزكردنه‌وه‌ى بۆنیت، ڕێگا به‌ گه‌یشتنى هه‌وا بۆ ئاگره‌كه‌ زیاتر ده‌بێت و ئاگره‌كه‌ش زیاتر ده‌بێت.